AM:12:02:03/07/2025
216 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینتەر میلان نرخی هاکانی بە 30 بۆ 40 ملیۆن یۆرۆ
دیارییکردووە و ئامادەیە چاو لە ئۆفەراکان بکات.
ڕۆژنامەی
لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، هاکان چالهانۆغڵو نزیکە لە
جێهێشتنیئینتەرمیلان، سەرەڕای ئەوەی کارگێری نیرازۆری داوای 30 بۆ 40 ملیۆن یۆرۆ
کردووە بۆ دەستبەرداربوون لەو یاریزانە تورکە.
باسی لەوەشکردووە، یانەی ئینتەر میلان لەم گواستنەوەی
هاوینەدا زیاتر لە 70 ملیۆن یۆرۆی لە گواستنەوەی یاریزانان خەرجکردووە، لەبەر ئەوە
پێدەچێت پێشنیاری فرۆشتنی ناوەراستکارەکە رەتنەکاتەوە.
لاگازێتا دیلۆ
سپۆرت دووپاتی کردەوە کە، ناکۆکییەکانی ئەم دواییەی نێوان هاکان چالهانۆغلۆ و لاوتارۆ مارتینێزی کاپتنی
ئینتەر بە
ناچاری دەبێتە هۆی ڕۆیشتنی ئەستێرە تورکەکە.
باسی لەوەشکردووە، هێشتا یانەی گەڵەتەسارای تورکی ئۆفەری
فەرمی پێشکەشی ئینتەر میلان نەکردووە، بەڵام یانە ئیتاڵییەکە ئامادەیە گوێ لە هەر
ئۆفەرێکی گونجاو بگرێت کە پێشکەشی چالهانۆغلۆ دەکرێت.