مۆندیالی یانەکان بە رووبەڕووبوونەوەیەکی بەهیز دەست بە قۆناغی چارەکی کۆتایی دەکات

PM:10:01:03/07/2025

352 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مۆندیالی یانەکان بە رووبەڕووبوونەوەی نێوان هیلال و فلۆمینێنزی دەست بە قۆناغی چارەکی کۆتایی دەکات.

سبەینێ لە کاتژمێر 10ی شەودا، قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی جیهانی یانەکان بە رووبەڕووبوونەوەی نێوان یانەکانی هیلالی سعودی و فلۆمینێنزی بەڕازیلی دەستپێدەکات.

یانەی هیلال بە بردنەوە لە مان سیتی هەمووانی شۆککرد گەیشتووەتە ئەو قۆناغە، هەروەها ئامادەکاری تەواوی بۆ یارییەکە کردووە و بەهۆی پێکانی چەند هێرشبەرێک، بە شێوەی خواستن حەمدەڵڵای لە یانەی شەبابی هاونیشتیمانی بە شێوەی خواستن گواستەوە.

لە لایەکی دیکەشەوە یانەی فلۆمینێنزی خۆی سەلماندووە و بە هەمان شێوەی هیلال توانی گەورەیەکی ئەوروپا کە ئینتەر میلانە بکاتە دەرەوە و خۆی بگەیەنێتە چارەکی کۆتایی.

بەڕازیل تاکە وڵاتی دەرەوەی ئەوروپایە کە دوو یانەی گەیشتوونەتە قۆناغی چارەکی کۆتایی مۆندیالی یانەکان، هەروەها بە 56 یاریزان تەنیا وڵاتە زۆرترین یاریزانی لە پاڵەوانێتییەکەدا هەبێت، بەڵام بە نوێنەرایەتی یانەی جیاواز.

OSZAR »